ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٤ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٥٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٥٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پاکستان ٢٨ کەس کوژران و ئیدعای کرد کە ئەو کەسانە پەیوەندیان لەگەڵ هێرشەکانی سەر پاکستان هەبوون.
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شتێکی نەناسراو بەر تانکەرێک کەوتووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی، ٢ ئەندامی تیمی کەشتیوانی بە سووکی بریندار بوون.
حەماس، بڕیاری حکوومەتی ئەمریکای بۆ نەدانی ڤیزەی چوونەژوورەوە بە شاندی فەلەستینی بەرەو نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنە کرد.