لە غەززە لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەک ٥ کەس بریندار بوون
لە ناوچەی سەبرای شاری غەززە لە ئەنجامی ڕووخانی بەشێک لە باڵەخانەیەک ٥ منداڵ بریندار بوون.
مەحمود بەسەڵ وتەبێژی بەرگری شارستانی کەناری غەززە ڕاگەیاند، دوای ڕووخانی باڵەخانەکە تیمەکانی فڕیاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ٥ منداڵ کە گیریان خواردبوو بە برینی سووک ڕزگار کران.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر هەزاران باڵەخانە لە کەناری غەززە زیانیان بەرکەوتووە. بەڵام گەلی غەززە ناچارن لەو شوێنانە بژین و ئەمەش خەتەرێکی گەورە لە سەر هاوڵاتیان دروست دەکات.
چەند ڕۆژ پێشتر ڕووداوێکی بەم شێوەیە ڕووی دابوو و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەست دابوو و ١٤ کەسیش بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە قەزای مەنسووری لە باشووری لوبنان ٣ تەقینەوە ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر خانوو سووتێنران.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، ناوچە سنووردارەکانی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە مەدەنییەکان کراوەتەوە.
لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەک بە هۆکاری نادیار لە کۆگایەکی تەقەمەنی ڕووی دا.