ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣ هەزار و ٥٧٧ کەس
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گەیشتە ٧ هەزار و ٤٠٤ کەس، هاوکات ژمارەی مردووان بە هۆی ئیبۆلا گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٥٧٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆی دیموکراتیک زانیاری نوێکراوی لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ئیبۆلا لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستاش بڵاوبوونەوەی پەتاکە ٦٢ ناوچە لە سەرانسەری ٧ ویلایەتی وڵاتەکەدا دەگرێتەوە.
تا ئێستا لە سەرتاسەری وڵاتدا ٧ هەزار و ٤٠٤ حاڵەت تۆمار کراوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣ هەزار و ٥٧٧ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەتەوە بۆ هەزار و ٧٧٦ کەس بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ نەخۆش دەرچوون و هیچ حاڵەتێکی نوێ لە پارێزگاکانی هاوت ئوێل و کیڤۆی باشوور و ئوبانگی باشوور دەستنیشان نەکرا.
لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا، هەڵمەتەکانی کوتان لە هەندێک ویلایەت خێراتر بوون؛ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و هەڵمەتەکانی هۆشیاری گشتی زیادکراون.
دوای ناسینەوەی ٢٤٦ حاڵەتی گومانلێکراو و مردنی ٦٥ کەس لە پارێزگای ئیتوری لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک، پەتایەکی فەرمی لە سەرانسەری وڵاتدا لە ١٥ی ئایاردا ڕاگەیەندرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە قەزای مەنسووری لە باشووری لوبنان ٣ تەقینەوە ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر خانوو سووتێنران.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، ناوچە سنووردارەکانی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە مەدەنییەکان کراوەتەوە.
لە ناوچەی سەبرای شاری غەززە لە ئەنجامی ڕووخانی بەشێک لە باڵەخانەیەک ٥ منداڵ بریندار بوون.
لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەک بە هۆکاری نادیار لە کۆگایەکی تەقەمەنی ڕووی دا.