هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ١١ کوژراو
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەندی پۆلیس لە شاری کۆهاتی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون.
زولفیقار حەمید بەڕێوبەری گشتی ئاسایشی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر مزگەوتی ناوەندی پۆلیسی کۆهات ئەنجام دراوە.
حەمید باسی لەوە کرد کە هێرشەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە دیمەکان دەبینرێت کە دیواری مزگەوتەکە ڕوخاوە و هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانە دەدرێت کە گیریان خواردووە.
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و فڕیاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.