نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بە ١٠٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بە بەراورد بە داخستنی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١.٣ دابەزیوە.
دوێنێ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٥ دۆلار و ٨٣ سەنت داخرا، دوای ئەوەی بۆ ١٠٨ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرزبووەوە.
تا کاتژمێر ٠٩:٢٥ خولەکی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا ١.٣ دابەزی و گەیشتە ١٠٤ دۆلار و ٤٤ سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت بووە.
پێدەچێت دابەزینی نرخی نەوت لە ژێر کاریگەری ئەو هەواڵانەدا بێت کە سعوودیە باری نەوتی خاوی زیادە لە ڕێگەی عومانەوە دەنێرێت.
دەوترێت ئەم پێشهاتە یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری پچڕانی دابینکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا گۆڕەپانی دەستدرێژییەکانی سەربازانی سەهیۆنی بوو، لەوانە هەڵکوتانە سەر، دەستبەسەرکردن، تێکهەڵچوون و تەقەکردن بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکڕێژ.
٩٥ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی وتارێکی بەناونیشانی "بۆچی حوسییەکانی یەمەن تەنیا لە ماوەی ساڵانی شەڕدا بەهێزتر بوون؟" بڵاو کردەوە کە ئاشکراکردنی سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتبوو.