ڕاگەیاندراوی جیهادی ئیسلامی بە بۆنەی ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا لە بەیرووت، پایتەختی لوبنانە.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە یەکێک لە سامناکترین کۆمەڵکوژییەکان بوو کە لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و بەکرێگیراوەکانییەوە لە بەرچاوی جیهانیان ئەنجام درا و دواتر هاتوە، "سەربازانی سەهیۆنی بۆ ماوەی ٣ شەو و ڕۆژ، حورمەتی گەڕەکەکانی کەمپەکەیان شکاند و جۆرەها دڕندایەتییان ئەنجام دا، لەوانە کوشتنی سەدان منداڵ و ژن، سەربڕین، شێواندنی تەرم، دڕینی سک و دەرهێنانی چاو. ئەم تاوانە هاوکات بوو لەگەڵ لەسێدارەدانی هەڕەمەکی، ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە پەلی کێشا بۆ سەر نزیکەی ٤ هەزار ئاوارەی فەلەستینی و سەدان هاووڵاتیی مەدەنی."
لە ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە ئەگەر فێڵبازیی ئەمریکا و پێبەند نەبوون بە بەڵێنە نێودەوڵەتی و ناوچەیییەکان بۆ پاراستنی کەمپەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی نەبووایە و نەیانکردنایە بە نێچیری تاوانکارە خوێنمژەکان، ئەو کۆمەڵکوژییە ڕووی نەدەدا.
دواتر هاتووە، "بێدەنگیی جیهانیان و دادگایی نەکردن و سزانەدانی بکەرانی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا سەرباری بوونی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و شایەتییە بەڵگەمەندەکان، بووە هۆی دەرکەوتن و سەرهەڵدانی تاوانکاری نوێ لە رژێمی داگیرکەری ئەمڕۆدا و ئێستا ئەم تاوانکارانە تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و هێشتاش بەردەوامن لە جەنگی لەناوبردن دژی گەلانی ناوچەکەمان، لە پلەی یەکەمدا گەلی فەلەستین و گەلی ئازیز و برای لوبنان."
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوە کرد، "مێژووی خوێناوی رژێمی سەهیۆنی کە پڕە لە کۆمەڵکوژی و ناپاکی، و بێدەسەڵاتیی ئەوەی پێی دەوترێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گرەوی شکستخواردوو لەسەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کە هەندێک جار هاوبەشی تاوانن و زۆرجاریش بێدەسەڵاتن، ئەو وانانەن کە گەلەکەمان فێری بوون و مێژوو تۆماری کردووە و بیرەوەریی نەوەکانی نەتەوە و گەلەکەمان پاراستوویەتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیەیان لە یەنبوع و قوڵایی ناو سعوودیە و بنکەی خەمیس موشەیت کردە ئامانج
لە ناوچەی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێر لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەشێکی بەرچاو لە بیناسازی "نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلجەلا" کە لەلایەن دامەزراوەی یەتیمەکانەوە دەستیپێکردووە، تەواو بووە. بڕیارە بەم نزیکانە نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بەڕووی گشتیدا بکرێتەوە.