ئێران: ٥٢مین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ-9ـی ئەمریکا لە هورمز خرایە خوارەوە
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران فڕۆکەکە کاتژمێر ٠٢:٢٩ لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خراوە خوارەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوەی ئێران دوای هاتنی هەواڵی جووڵانەوەی سەربازی لە گەرووی هورمز و دەنگی تەقینەوەکان لە ئاسمانی قەشم بڵاو کرایەوە.
سوپای پاسداران لەبارەی شوێنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە زانیاری زیاتر بڵاو نەکردەوە.
سوپای پاسداران پێشتریش چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خستبوو خوارەوە و ئەمە بووە ٥٢مین فڕۆکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله تۆمەتەکانی عەرەبستانی سعوودیە ڕەتکردەوە کە یەمەن مەککە دەکاتە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دامەزراوە نەوتییەکان و بنکە سەربازییەکانی دوور لە شوێنە پیرۆزەکان دەکاتە ئامانج.
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.