انصارالله: فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە ٥٢ هێرشی ئاسمانییان لە سەرانسەری یەمەن ئەنجام دا
انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە سوپای سعوودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.
فەریق یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله ڕایگەیاند کە سعوودیە بە فڕۆکە هێرشی کردووەتە سەر یەمەن.
ئەو فەرماندەیە ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی ئێف ١٥ و تایفون لە بنکە ئاسمانییەکانی شاری تائیفەوە هەڵفڕین و دواتر هێرشەکەیان ئەنجام داوە.
باس لەوەش کرا کە لە هێرشەکەدا شار و شارۆچکەکانی ئەلجەوف، ئەلبەیدە، سەدا و عەمران کراونەتە ئامانج.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە "بێ وەڵام نابن" و ڕەنگە انصارالله تۆڵەی زیاتر لە سعوودیە بکاتەوە.
جگە لەم زانیاریانە، هەروەها کەناڵی ئەلمەسیرە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی سەر دەڤەری زوباب و مەکبەنە، ٣ هاوڵاتی مەدەنی کە ٢یان منداڵ بوون، گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.