ئۆچا: ڕووخاندنی خانووەکان لە مسافیر یەتا پەرەی سەندووە: دەیان فەلەستینی ئاوارە بوون
نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆچا هۆشداریی دا سەبارەت بە پەرەسەندنی ڕووخاندنی خانووەکان و موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە لە مسافیر یەتا لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا.
ئۆچا ڕایگەیاند بەرپرسانی رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ خانوو و باڵەخانەیان لە دوو کۆمەڵگەی ئاژەڵداریی فەلەستینیدا لەم ناوچەیە ڕووخاند کە تانکەرێکی ئاو و پانێڵەکانی وزەی خۆریش لەنێویاندا بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵگەیەکی دیکەی فەلەستینی ڕووخاند کە لە ئەنجامدا نزیکەی ٦٠ فەلەستینی ئاوارە بوون؛ نیوەی ئاوارەکان منداڵن.
ئۆچا زیادی کرد کە ئەم ڕووخاندنە هەروەها کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی ٣٠ فەلەستینیی دیکە کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.
ئەم دامەزراوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند نزیکەی هەزار و ٢٠٠ فەلەستینی لە ١٣ کۆمەڵگەدا لە مسافیر یەتا دەژین و ڕووبەڕووی گوشاری پەرەسەندوو دەبنەوە بۆ بەجێهێشتنی ئەم ناوچەیە.
بەپێی ئاماری ئۆچا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی ڕووخاندنی خانووەکان و موڵک و ماڵیانەوە ئاوارە بوون.
هەروەها زیاتر لە ٢ هەزار و ٦٠٠ فەلەستینیی دیکە لە هەمان ماوەدا بەهۆی توندوتیژیی شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان و بەربەستە پەیوەندیدارەکانییەوە ناچار بوون شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەجێبهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاسێکی گەشتیاری کە گەشتیارانی هۆڵەندیی هەڵگرتبوو لە کانتۆنی گراوبۆندێن لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و شارەزایان هەڵسەنگاندنی خۆیان بە ترامپ گەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام بێت.