میدیاکانی ئەمریکا: بەرپرسانی کۆشکی سپی بە ترامپیان ڕاگەیاندووە، ئێران دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٢٩ خۆڕاگری بکات
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و شارەزایان هەڵسەنگاندنی خۆیان بە ترامپ گەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام بێت.
ترامپ لە وتارەکەی دوێنێدا ڕایگەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی مانگی نۆڤەمبەر کۆتایی دێت.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی مانگی نۆڤەمبەر، شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت.
بەڵام بەگوێرەی پلاتفۆرمی هەواڵی سێمافۆر لە ئەمریکا، هەڵسەنگاندنەکەی ترامپ پێچەوانەی پێشبینییەکانی هەندێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی و شارەزاکانییەتی کە دەڵێن شەڕەکە دەتوانێت زۆر زیاتر بخایەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، لەنێویاندا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، بە ترامپیان ڕاگەیاندووە، ئێران دەتوانێت بەرەنگاری سزاکانی ئەمریکا و ڕێوشوێنە سەربازییەکانی دیکە ببێتەوە، هەروەها ڕەنگە شەڕەکە تا کۆتایی خولەکەی بەردەوام بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاسێکی گەشتیاری کە گەشتیارانی هۆڵەندیی هەڵگرتبوو لە کانتۆنی گراوبۆندێن لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە.
لە وڵاتی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٣٨٥ کەس.