ژمارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی نیپاڵ گەشتە ١٣٨٥ کەس
لە وڵاتی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٣٨٥ کەس.
دەسەڵاتی نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی نیپاڵ لە ڕێگەی ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆیەوە زانیاری نوێکراوی لەسەر لافاوەکە لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی لافاوەکەوە هەزار و ٣٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٥ هەزار و ١٣٠ کەسیش بێسەروشوێنن. ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوام بوون بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.
ڕاپۆرت کرا کە ٢١ هەزار و ٢٢ کارمەندی ئەمنی لە ناوچە کارەساتبارەکاندا لەسەر زەوی بوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری و وەرگرتنەوەی تەرمەکان و ئەنجامدانی دەستێوەردانی فریاگوزاری دیکە.
دوابەدوای کارەساتی لافاوەکە، ڕاگەیەندرا کە ١٣ هەزار و ٦٧٦ کەس ڕزگار کران و ٣٣٧ کەسی بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و شارەزایان هەڵسەنگاندنی خۆیان بە ترامپ گەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام بێت.
هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج.