لە چین لە ناو کەشتیێکی بارهەڵگردا ئاگر دەرکەوت: ٢٠ کوژراو
لە بەندەری چینگداو لە پارێزگای شاندۆنگ لە چین لە ناو کەشتییەکی بارهەڵگری بیانیدا ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە چین ئاگر لە کەشتییەکی بارهەڵگری بیانی کەوتەوە کە لە بەندەری چینگداو لە پارێزگای شاندۆنگ وەستابوو.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
ئاژانسی شینوا بڵاویکردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، ٢٠ کەس لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش برینداربوون و ٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
ڕاگەیەندراوە کە ٤٢ کەس لەناو کەشتییەکەدا بوون و ١٢ کەسیان بە سەلامەتی چۆڵکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی ٢٦ی ئاب گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٣٨٥ کەس.
هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە گەرووی هورمز کەشتیێکی بێ سەرنشینی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج.
حوسێن ئیمیر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە ململانێی ناوخۆی یەمەن ڕایگەیاند کە لە جیاتی ئەوەی لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی موسڵمانان بگرنەبەر، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەستپێشخەری بۆ ئاشتی بکەن، هەروەها داوای ئاگربەستی هەمیشەیی و هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن کرد.