ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی نیپاڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٥٥ کەس بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە نیپاڵ و دەوروبەری نزیک سنووری چین گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٥٥ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.
دەسەڵاتی نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی نیپاڵ نوێکارییەکی سەبارەت بەو کارانەی بڵاوکردەوە کە دوای لافاوەکە ئەنجام دەدرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەوە بۆ ١٣٥٥ کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ ئەو ٤ هەزار و ٩٩٦ کەسە بەردەوامە کە بێسەروشوێن بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٦ هەزار و ٦٧٢ کەس بەهۆی کارەساتەکەوە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، هەروەها ٢١ هەزار و ٤٠٢ کارمەندی ئەمنی ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری و هەوڵەکانی هاوکاری و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و دەستێوەردانی فریاگوزاری تر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازە سەهیۆنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا.
سەرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بڕیارەکانی ئەڵمانیای لە دژی ڕووسیا بە سەرەتای شەڕێکی ڕاستەقینە ناوبرد و ڕایگەیاند، "ئەوان (ئەڵمانییەکان) جارێکی دیکە شەڕیان دەوێت".
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر ڕوومان لە باشووری لوبنان ١١ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵی ساوا بوون.