بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا لە نێجیریا: ژمارەی مردووان بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەوە
لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا، حاڵەتەکانی نەخۆشی دیفتیریا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە. تا ئێستا ١٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە دیفتیریا لە ویلایەتەکەدا دەستنیشانکران و ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەتەوە.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا بەردەوامە.
نیکۆلاس باملۆنگ، کۆمیساری تەندروستی پلاتۆ ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٤٣ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی دیفتیریا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و ٢٣ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
باملۆنگ ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە چڕکراونەتەوە، هەروەها هەڵمەتی هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشییەکە لە کۆمەڵگاکاندا دەستیپێکردووە.
لە نێجیریا لەمساڵدا زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشی دیفتیریا دەستنیشان کراون.
بەهۆی دووبارەبوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەم ساڵانەی دواییدا، تیمە تەندروستییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانی کوتان لەو ناوچانەی نەخۆشییەکەیان تێدایە.
لە وڵاتەکەدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٢ هەزار حاڵەتی نەخۆشی دیفتیریا دەستنیشانکراون و نزیکەی ١٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی سەربازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٧.٥ دۆنم زەوی لە جەنین، لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا دەرکردووە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات ٣ کەس شەهید بوون و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شاری سوچی ڕووسیای کردە ئامانج، ئاگر لە کۆگایەکی نەوت کەوتەوە.