ڕووسیا: ٤ شوێنی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیا کۆنترۆل کرا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و یەکێکیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا زانیاری لەسەر چالاکییەکانی سوپای ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا داوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، یەکەکانی گروپی سەربازی باکوور (سێڤەر) کۆنترۆڵی شارۆچکەکانی ڤاسیلیڤکا، بلاگۆداتنۆیە، و دۆلجانکایان لە ناوچەی خارکیڤ مسۆگەر کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥١٠ سەربازی ئۆکراینییان کوشتووە و ١٤ زرێپۆشی شەڕکەریان لەناوبردووە کە تانکەکانیشیان تێدابووە.
بەپێی زانیارییەکان یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ٢ مووشەکی ڕێنمایی کراو و ٣ مووشەکی هیمارس و ٩٩٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری فڕۆکە کە لەلایەن ئۆکرانیاوە هەڵدرابوون، ڕێگرییان لێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕێگەی سوریا وەک بەدیلێک بۆ گەرووی هورمز دەکات.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە باشووری چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٥٢ کەس و ٤ هەزار و ٨٧٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.