ئاگر لە چێشتخانەیەک لە چین کەوتەوە: ٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە باشووری چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک کە لە شاری هایکۆی پایتەختی پارێزگای هاینان لە باشووری چین، کە لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسیش بریندار بوون.
ئاگرەکە لە چێشتخانەیەک لە لای ڕۆژهەڵاتی شیوینگ بۆلیڤار کەوتەوە. دوای ڕووداوەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بە وتەی بەرپرسان، بارودۆخی ئەو سێ بریندارە جێگیرە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و یەکێکیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢٥٢ کەس و ٤ هەزار و ٨٧٥ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە بە دیل گیراوە، باسی ئەو ئەشکەنجەیەی کرد کە تووشی بووە.