ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٠٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٠٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلبی سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان ڕایگەیاند ژمارەیەک لە دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانی نەقەب بە هۆی بەدخۆراکی و سیاسەتی برسی کردن، تووشی لاوازیی توندی جەستەیی و شکانەوەی بەردەوامی ددانەکانیان بوونەتەوە.
لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.