حەماس: تیرۆری ڕێکخراوی نیشتەجێبووان لە کەناری ڕۆژئاوا بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی حکوومەتی داگیرکەر بەردەوامە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند بەردەوامیی تیرۆری نیشتەجێبووان و پەرەسەندنی هێرشە ڕێکخراوەکانیان بۆ سەر فەلەستینییەکان، ماڵ و سامانیان و زەوییەکانیان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، بە پشتیوانی و پەردەپۆشیی ڕاستەوخۆی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دەدرێت.
حەماس لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی ڕێکخراو بۆ سەپاندنی واقیعە نوێیەکانی نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا، خێراکردنی گەڵاڵەکانی لکاندن و کۆچی زۆرەملێ و هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی فەلەستین و ناچارکردنیان بە بەجێهێشتنی زێدی خۆیان ئەنجام دەدرێت.
حەماس زیادی کرد نەتانیاهۆ کە ڕێبەرایەتیی جەنگی کۆمەڵکوژی دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەی کردووە، هەمان ڕێبازی تاوانکارانە لە کەناری ڕۆژئاواش درێژە پێدەدات؛ بەو پێیەی دەستی نیشتەجێبووانی بۆ پەرەپێدانی هێرشە ڕێکخراوەکان ئاوەڵا کردووە. حەماس ئەم هەنگاوانەی بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی کوشتار، کۆچی زۆرەملێ و پاکتاوی نەتەوەیی وەسف کرد.
حەماس هەروەها ڕایگەیاند نەتانیاهۆ تیرۆری نیشتەجێبووان بۆ پێشبردنی حیساباتە سیاسی و هەڵبژاردنەکانی خۆی و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ڕەوتە توندڕەوەکانی ڕاستڕەوی نیشتەجێبوو بەکار دەهێنێت.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە هەڵوێست و لێدوانە ئاشکراکانی نەتانیاهۆ و حکوومەتەکەی سەبارەت بە هێرشی نیشتەجێبووان، هیچ نییە جگە لە هەنگاوێکی چەواشەکارانە و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی سەرکۆنە نێودەوڵەتییە پەرەسەندووەکان، کەمکردنەوەی گوشارە دەرەکییەکان و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆ بەرامبەر بەم تیرۆرە ڕێکخراوە دەخرێتە ڕوو.
حەماس جەختی کردەوە کە ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەخرێنە ڕوو کە حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی هێشتا بەردەوامە لە پشتیوانی و پاراستنی نیشتەجێبووان و دەستی ئەوانی بۆ ئەنجامدانی تاوان و هێرشی زیاتر دژی گەلی فەلەستین ئاوەڵا کردووە.
حەماس، حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە بەرپرسیاری تەواوی تیرۆری ڕێکخراوی نیشتەجێبووان و دەرئەنجامەکانی زانی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە دەرکردنی تەنیا ڕاگەیەندراوی سەرکۆنەکردن تێپەڕێت و هەنگاوی کردەیی و ڕێگریکارانە بگرێتە بەر.
حەماس داوای سەپاندنی گەمارۆ بۆ سەر سەرکردەکانی رژێمی سەهیۆنی و نیشتەجێبووە تیرۆریستەکان، بەدواداچوون بۆ تۆڕەکانی دابینکردنی دارایی و پشتیوانیی ئەوان، هەوڵدان بۆ دابینکردنی پاراستنی گوندەکان و ناوچە فەلەستینییە ئامانجکراوەکانی هێرشەکان و کاراکردنی میکانیزمەکانی وەڵامدانەوە و لێکۆڵینەوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ و پاکتاوی نەتەوەیی دژی گەلی فەلەستین کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕێزی لە پێگە و ڕۆڵی ئەو لە مێژووی بەرخۆدانی فەلەستیندا گرت.
لە ٢ کیلۆمەتری بەندەری گیرنە لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور کەشتیێکی هەڵگری ٢٧٠ کەس نوقم بوو.