مەزڵوم عەبدی سەرۆکی پێشووی هەسەد وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا دەستنیشان کرا
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.
عەبدی زیاتر لە ١٠ ساڵ فەرماندەی هەسەدە بوو کە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی فراوانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دامەزراندبوو، ئەمەش پێکهاتەی سیاسی و ئیداری سەربەخۆی جیابووەوە لە حکومەتی دیمەشق دروستکردبوو.
دوابەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا لەلایەن هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی شەرع لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، ئیدارەی نوێ لە دیمەشق ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەو خاک و دامودەزگایانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدان، بخرێنە ناو پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندییەوە.
بەڵام دانوستانەکانی یەکگرتن بۆ زیاتر لە ساڵێک وەستا. دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریا لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە مانگی یەکدا، لایەنەکان لەسەر نەخشەڕێگایەک ڕێککەوتن کە پێشبینی تێکەڵکردنی وردە وردەی هەسەدەی لە پێکهاتەی دەوڵەتی دیمەشقدا دەکرد.
عەبدی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەی ڕایگەیاند کە ئەمە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە ڕووی ئاشتی و بەشداریکردن لە بنیاتنانی سوریای نوێدا.
هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ڕۆڵی عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هیچ دەسەڵاتێکی دیفاکتۆ دەگرێتەوە یان نا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" دادەمەزرێنن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکە.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ٣ لە خەباتکارە ئازاکانی خۆڕاگری ڕاگەیاند.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.