نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٨٥ دۆلار دابەزی
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٨٥ دۆلار دابەزی.
نرخی نەوتی خاوی برێنت دوای ئەوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ٩١ دۆلار و ٢٩ سەنت بەرزبووەوە، بە ٨٧ دۆلار و ٢٧ سەنت داخرا. تا کاتژمێر ١١:٥٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، دابەزی بۆ ٨٤.٨٦ دۆلار.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ٧٩ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕاگەیاندنی ئەمریکا کە تیشک دەخاتە سەر گوشارە ئابوورییەکان نەک هێرشە سەربازییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عومان سەبارەت بە ڕێڕەوی کەشتیوانی دەریایی لە گەرووی هورمز، گوشاری دابەزینی لەسەر نرخەکان دروست کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نڕخی نەوتی خاوی برێنت بە پێی دوێنێ لە سەدا ٠.٤ دابەزی و بووە ٩٣.٤٠ دۆلار.
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوویەوە و بەرمیلێک نەوت ١٠٢.٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ڕاگەیەندراوی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دواخستنی هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران نرخی نەوتی برێت دابەزی و بەرمیلێک نەوت بووە ٩٦.٩٦ دۆلار.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت دەفرۆشرێت.