ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣٨ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٤٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٧ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٤٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی نیپاڵ لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بێ سەروشوێنن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر ١٦ ئامانج لە خاکی ڕووسیا
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٨٥ دۆلار دابەزی.