هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بنکەی ئاسمانی لە سوریا
سەرۆکایەتی کارباری دەرەوەی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریا.
سەرۆکایەتی کاروباری دەرەوەی هودا پار سەبارەت بە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر کرد.
هودا پار لە ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیتر بووە کێشەیەک بۆ ئەمنیەتی جیهانی و بانگێشتی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە کرد کە هاوپەیمانیێک دروستبکەن کە کاریگەر و ڕێگریکەر بێت.
"ئەم ناوەندەی تیرۆریزم ئیتر بووە کێشەیەک بۆ ئەمنیەتی جیهانی"
هودا پار جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر پلانێک بووە بۆ تێکبردنی ئاسایشی سوریا و دواتر هاتووە، "هێرشەکەی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی -بە بیانووی ئامادەکاری بۆ جێگرکردنی سەربازەکانی تورکیا- و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی تورکیا نیشانەیەکی نوێیە کە هەڕەشەی سەهیۆنی بە بێ جیاوازی لە نێوان وڵاتان تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە. کاتێک سەیری ڕەفتاری گشتی رژێمی سەهیۆنی دەکرێت دەبینرێت کە ئەم ناوەندەی تیرۆر بووە کێشەیەک بۆ ئەمنیەتی جیهانی."
"هەڵوێستی ئەمریکا بە گشتی دوو ستانداردە"
هودا پار لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لە سیاسەتی دووڕووانەی ئەمریکا کرد کە گەورترین پشتیوانی هێرشەکانە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هەڵوێستەکەی ئەمریکا وەک دوو ستانداردانە وەسف کرا و دواتر هاتووە، "هەڵوێستی ئەمریکا؛ لە لایێک ئیدانەی هێرشەکان دەکات و لە لای دیکەوە دەرکەوتووە کە پێشتر زانیاری هەواڵگری داوە و ئەمەش بە گشتی دوو ستانداردیە. ئەمریکای کە چاوەکانی لە بەرامبەر زیاندبوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دادەخات دواتر بە ڕاگەیەندراوەکانی 'لووتبەرزانە' دەڵێت 'دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکەن، ئێمە لە لای ئێوەیین' سووکایەتی بە وڵاتانی ناوچەکە دەکات."
"دەبێت مێکانیزمایەکی چالاکتری هاوبەش لە دژی رژێمی داگیرکەر دابمەزرێنرێت"
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە وڵاتانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەی رژێمی سەهیۆنی بووە کە لە لایەن ئەمریکا پشتگری لێدەکرێت و تاکە ڕێگای ڕاگرتنی ئەم رژێمە یەکگرتووبوونە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە دەبێت هەرچی زووە "ڕێککەوتنی مەککە" گەورەتر بکرێت و ڕایگەیەندرا، "تەنها ڕێگایەک دەتوانرێت ڕێگری لە رژێمی تیرۆرستی سەهیۆنی بکات کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرش دەکاتە سەر فەلەستین، لوبنان، قەتەر، سوریا و ئێران. ئەویش ئەمەیە؛ وڵاتانی ناوچەکە کۆببنەوە و هەوڵوێستێکی سیاسی و سەربازی چالاکتر لە دژی رژێمی تیرۆرست بگرنەبەر. پێشتریش ڕامانگەیاندبوو کە هاوپەیمانی مەککە بۆ ئەمنیەت و ئارامی وڵاتانی ناوچەکە گرنگە. بەڵام زۆر گرنگە ئەم هاوپەیمانییە بەبێ دواکەوتن بە ناسینەوەی دروستی دوژمن و هەڕەشەکان فراوانتر بێت. هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا ڕاستەوخۆ کاریگەریی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنییان لەسەرە، پێویستە لەم پەیمانەدا جێگیر بکرێن و میکانیزمێکی بەرگری هاوبەشی چالاکتر لە دژی رژێمی داگیرکەر دابنرێت. ئایندەی ناوچەکەمان دەبێت بە پەیمانێکی کۆنکرێتی و ڕێگری و سازش نەکراوی ئەمنیی ناوچەیی لە بەرامبەر یارییە ئیمپریالیستییەکان و دەستدرێژیی سەهیۆنی مسۆگەر بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دوورگەی هاچیجۆی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ ڕووی دا.
سەرەڕای ئەو سنووردارکردنە توندانەی کە سەهیۆنییەکان لە قودسی داگیرکراودا سەپاندوویانە، نزیکەی ٧٠ هەزار فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سویسرا ٥ کەس بێسەروشوێنن و ٨ کەسیش بریندار بوون.