لە سویسرا لە ناو باڵەخانەیەک ئاگر دەرکەوت: ٥ کەس بێسەروشوێنن، ٨ بریندار
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سویسرا ٥ کەس بێسەروشوێنن و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی خۆجێی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە کە دوای نیوەشەو لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی توسیس لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا کەوتەوە، ٥ کەس بێسەروشوێنن و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کانتۆنی گراوبۆندێن، ئاگرەکە چێشتخانەیەکی بە تەواوی تێکداوە کە یەکەکانی نیشتەجێبوونیشی تێدابووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ٢یان بە سەختی ٨ کەس بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دوورگەی هاچیجۆی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ ڕووی دا.
سەرۆکایەتی کارباری دەرەوەی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە سوریا.
سەرەڕای ئەو سنووردارکردنە توندانەی کە سەهیۆنییەکان لە قودسی داگیرکراودا سەپاندوویانە، نزیکەی ٧٠ هەزار فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.