ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەندەنوسیا گەیشتە ٦٨ کەس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٧.٧ پلە لە ناوچەی فلۆریس لە ١٥ی ئابدا بۆ ٦٨ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٢١٣ کەس.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند کە بەشێکی زۆری پاشماوەی ئەو ناوچانە پاککراونەتەوە کە گەیشتنیان بە سەختە لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا کە دوای بوومەلەرزەکە دەستیپێکردووە و هەندێک ڕێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا کراونەتەوە.
ڕاگەیەندرا کە پچڕانی کارەبا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان هەبووە، بەڵام هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٨ کەس بەرزبووەتەوە و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.
عەبدول موحاری، وتەبێژی دەزگای نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، نزیکەی ١٥٠٠ کارمەندی ئەمنی بۆ ناوچەی کارەساتەکە جێگیرکراون.
موحاری هەروەها ڕایگەیاند، ٢٧٥ تۆن پێداویستیی هاوکاری مرۆیی بە فڕۆکە ڕەوانەی هەرێم کراوە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە پێویستیان پێیەتی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرش کراوە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام و توندی ئیدانەی هێرشەکە کرا.
حەماس بە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ٨ وڵات دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئیدانەکردنی ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگای رژێمی سەهیۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ گرنگە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.