یانەی دیلەکان: وێنەی محەممەد عەرەب هێمایەکە بۆ ئازاری هەزاران دیلی فەلەستینی
یانەی دیلەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە دۆخی ڕووخساری محەممەد عەرەبی ڕۆژنامەنووسی دیلی فەلەستینی لە دانیشتنی دادگای باڵای رژێمی سەهیۆنی وێنەیەکە لەو ڕاستییەی کە دوای دەستپێکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتە دیمەنێکی دووبارەبووەوە لە نێوان دیلەکانی فەلەستینیدا.
بە پێی هەواڵیکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، یانەی دیلەکانی فەلەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەزاران دیل کە لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی ئازاد کراون، بە ڕووخسارێکی تەواو جیاواز لە کاتی پێش دەستبەسەرکردنیان هاتوونەتە دەرەوە؛ پرسێک کە دەرئەنجامی ئەشکەنجە، ئازار و ئەزیەت، برسی کردن و سووکایەتیپێکردنی ڕێکخراو و هەروەها لێکەوتە سەختە دەروونییەکانی نێو ئەم کارانەیە.
یانەی دیلەکان جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی محەمەد عەرەب لە ڕاستیدا هێمایەکە بۆ دۆسیەی سەدان ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی کە لەم ماوەیەدا بە دەستبەسەرکردن، کوشتنی ڕاستەوخۆ و تیرۆرە ڕێکخراوەکان کراونەتە ئامانج؛ ڕەوتێک کە هێشتا بەردەوامە و یەکێک لە کوشندەترین قۆناغەکانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست کرد.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە سەردانیکردنی دادگاکانی رژێمی سەهیۆنی و داواکردنی ئازادکردنی محەمەد عەرەب بە واتای متمانەکردن بەم دادگایانە نییە؛ دادگایەک کە بە وتەی یانەی دیلەکان، ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە ئامرازەکانی بەردەوامیی کۆمەڵکوژی، بەڵکوو ئەم هەنگاوە هەوڵێکە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی دیلەکە و بەدواداچوون بۆ دۆخەکەی.
یانەی دیلەکان ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی هێشتا نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنووسی ژن و پیاوی فەلەستینی لە زینداندا هێشتووەتەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کاتی دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەوە، زیاتر لە ٢٥٠ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی دەستبەسەر کراون یان بۆ ماوەیەک دیل بوون.
ئەم دامەزراوەیە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی نەزاڵ وەحیدی و هەیسەم عەبدولواحید لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا لە دۆخی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدان و چارەنووسیان هێشتا نادیارە.
بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، دوو ڕۆژنامەنووسی دیل بە ناوەکانی مەروان حرزەڵڵا و ئیهاب دیابیش دوای دەستپێکردنی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنیدا شەهید بوون.
محەمەد عەرەب نزیکەی دوو ساڵە کە لە ژێر ناوی جەنگاوەری نایاسایی و بەبێ سەلماندنی تۆمەت و دادگاییکردن لە زیندانی رژێمی سەهیۆنیدایە. ئەو و دەیان ڕۆژنامەنووس کە دواتر ئازاد کران، شایەتیدان و گێڕانەوەی هەژێنەریان سەبارەت بەوەی لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا بەسەریان هاتووە خستووەتە ڕوو.
لە بەشێک لەم شایەتیدانانەدا، باس لە دەستدرێژی بۆ سەر ژمارەیەک لە دیلەکان کراوە.
یانەی دیلەکان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ژمارەی دیلەکانی فەلەستین لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی تا سەرەتای مانگی ئاب گەیشتووەتە نزیکەی ٩٤٠٠ کەس کە ١٣٢٠ کەسیان لە ژێر ناوی جەنگاوەرانی نایاسایی لە زینداندان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرش کراوە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام و توندی ئیدانەی هێرشەکە کرا.
حەماس بە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ٨ وڵات دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئیدانەکردنی ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگای رژێمی سەهیۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ گرنگە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.