هێرشی مووشەکی ئۆکراینا بۆ سەر بێلگۆرۆد: ٦ کوژراو
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئۆکراینا بۆ سەر گوندی کۆلۆسکۆڤۆ لە ناوچەی بێلگۆرۆد ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
ئەلێکساندر شوڤایێڤ جێگری پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد ڕایگەیاند، گوندی کۆلۆسکۆڤۆ لە شارۆچکەی ڤالویکی بە مووشەک کراوە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
چارەسەرکردنی بریندارەکان لە نەخۆشخانە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٧.٧ پلە لە ناوچەی فلۆریس لە ١٥ی ئابدا بۆ ٦٨ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٢١٣ کەس.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرش کراوە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام و توندی ئیدانەی هێرشەکە کرا.
حەماس بە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ٨ وڵات دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئیدانەکردنی ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگای رژێمی سەهیۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ گرنگە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.