ڕووسیا: نیشتەجێگایەک لە ناوچەی زاپۆڕۆژیا کۆنترۆڵ کرا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا گوندی ڕیبالسکۆی سەر بە ناوچەی زاپۆرۆژیای کۆنترۆڵ کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئامانجەکانی ئۆکرانیا و دۆنباس.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەربازانی ڕووسیا گوندی ڕیبالسکۆی سەر بە ناوچەی زاپۆرۆژیایان کۆنترۆڵ کردووە.
بەپێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٣٢٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە ئۆکرانیا لەناوبراون و هەزار و ٣٧٥ سەربازیش کوژران و بریندار کران.
هەروەها بانگەشەی ئەوە کرا کە ١٢ زرێپۆش و یەک سیستەمی مووشەک هەڵدانی فرە بەرمیل و ٨ تۆپ و هاوەن و ٨٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ١٧ مووشەکی فلامینگۆ و ٧ بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو لەناوبراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت لەسەر گەرووی هورمز کە نزیکەی ٣ هەفتەیە بەردەوامە، بەدیهاتووە و گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنی و بنیاتنەردا بەڕێوەدەچن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خواستی خۆی دەربڕی کە بەم زووانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکا بناسێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٨٠ کەس.