کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە وێڵز: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی وێڵز سەر بە شانشینی یەکگرتوویی بەریتانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە ناوچەی گوینێد لە وڵاتی وێڵز سەر بە شانشینی یەکگرتوویی بەریتانیا ڕوویداوە.
بەپێی میدیا نیشتمانییەکان، فڕۆکەیەکی سووک کە لە فڕۆکەخانەیەکی ئینگلتەرا هەڵفڕیوە، لە کاتی دیاریکراودا نەگەیشتووەتە فڕۆکەخانەی کارنارڤۆن.
دوابەدوای ئەمەش ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەیەکی سەختی گەیشتن بە فڕۆکەکە بە دووری ٦٠ کم لە فڕۆکەخانەوە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا داروپەردووی فڕۆکەکە و تەرمی ئەو دوو کەسەی لەناو فڕۆکەکەدا دۆزرایەوە.
هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر مۆدێلی فڕۆکەکە و ناسنامەی قوربانییەکان نەدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کامیرۆن، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەی واشنتۆن خەریکی ئامادەکردنی توندترین پاکێجی گەمارۆ ئابوورییەکانە دژی ئێران تا ئێستا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بنکەی سەربازی سعوودیە لە ناوچەی موحەیە کردە ئامانج.