ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کامێرون: ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کامیرۆن، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوتەی پۆلیس و شایەتحاڵان، بەرەبەیانی زووی هەینی لە ڕووداوێکدا لەسەر ڕێگای یاوندە-بافوسام لە کامێرون لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوەکە لە شاری نۆمالێ، لە بەشی ندیکینیمێکی لە بەشی مبام ئینۆبو لە هەرێمی ناوەڕاست ڕوویداوە.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکی وەستاو کە پڕ بوو لە دار.
دوای ئاگادارکردن ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس و پزیشکی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
کەناڵی سیئاڕتیڤی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی فەرمی دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری وردی ڕووداوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی وێڵز سەر بە شانشینی یەکگرتوویی بەریتانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەی واشنتۆن خەریکی ئامادەکردنی توندترین پاکێجی گەمارۆ ئابوورییەکانە دژی ئێران تا ئێستا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بنکەی سەربازی سعوودیە لە ناوچەی موحەیە کردە ئامانج.