انصارالله بنکەکانی سەربازی سعوودیە لە یەمەن دەکاتە ئامانج
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بنکەی سەربازی سعوودیە لە ناوچەی موحەیە کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند، ئەمشەو ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر ئەو ناوچەیانەی سەرباز و کۆگاکانی چەکی سعوودیە تێدابوون ئەنجام درا.
سەریع دەستنیشانی کرد، سەرباز و بەلەمەکانی سعوودیە لە ناوچەی موحەیە بە مووشەکی بالیستیک کراوە ئامانج و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەریع ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکان لە دژی سعوودیە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی وێڵز سەر بە شانشینی یەکگرتوویی بەریتانیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کامیرۆن، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەی واشنتۆن خەریکی ئامادەکردنی توندترین پاکێجی گەمارۆ ئابوورییەکانە دژی ئێران تا ئێستا.