لە بەریتانیا شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەو دەرچوو: بریندار هەیە
بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە ئینگلتەرا ١١ کەس بریندار بوون.
بەپێی میدیا نیشتمانییەکان، شەمەندەفەرەکە لە نزیک شاری لیوس لە ڕۆژهەڵاتی ساسێکس لە ڕێڕەو دەرچووە و ١١ کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، باری تەندروستی ٢ کەس لە بریندارەکان سەختە، ئەوانی دیکەش باری تەندروستییان سووکە.
بەپێی زانیارییەکان، شەمەندەفەرەکە کە لە لەندەنەوە بەرەو ئیستبۆرن دەڕۆیشت، نزیکەی ١٥٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا گوندی ڕیبالسکۆی سەر بە ناوچەی زاپۆرۆژیای کۆنترۆڵ کردووە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت لەسەر گەرووی هورمز کە نزیکەی ٣ هەفتەیە بەردەوامە، بەدیهاتووە و گفتوگۆکان لە کەشێکی ئەرێنی و بنیاتنەردا بەڕێوەدەچن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خواستی خۆی دەربڕی کە بەم زووانە گەرووی هورمز وەک خاکی ئەمریکا بناسێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٨٠ کەس.