ڕووسیا: نیشتەجێگایەکی دیکە لە خارکیڤ کۆنترۆل کرا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، نیشتەجێگای ڤۆدیانۆی لە ناوچەی خارکیڤ لە لایەن هێزەکانی ڕووسیا کۆنترۆل کرا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا و دۆنباس بەردەوامە و سەبارەت بە ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری کۆتایی "ئۆپڕاسیۆنەکانی تایبەتی سەربازی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە نیشتەجێگای ڤۆدیانۆی لە لایەن هێزەکانی ڕووسیا کۆنترۆل کراوە.
هەروەها باس لەوە کرا، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٣٤٥ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون و ١٧ زرێپۆش لەناوبراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ڕێگری لە ژمارەیەکی زۆر مووشەک و درۆن کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە بەبیانووی جەژنی جووەکان مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بەڕووی مسوڵمانەکان داخست.
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە شاری زاویەی لیبیا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.