هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە لیبیا: تانکی نەوت و وێستگەکانی کارەبا کرانە ئامانج
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە شاری زاویەی لیبیا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.
ڕۆژی دووشەممە، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە زاویە لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست ئەنجامدرا و ڕۆژی سێشەممەش وێستگەی کارەبا و دامەزراوەی نەوتی شارەکە کرایە ئامانج.
کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لیبیا ڕایگەیاند، هێرشەکان یەکێک لە تانکەکانی هەڵگرتنی سووتەمەنی دامەزراوەکەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرەکە کەوتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە زەحمەت ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لیبیا ڕایگەیاندووە، تانکییەکە کە ٤.٥ ملیۆن لیتر سووتەمەنی تێدابووە، دوای هێرشەکە ڕووخاوە و "باری نائاسایی" لە سەرتاسەری دامەزراوەکەدا ڕاگەیەندراوە.
تا ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە بەبیانووی جەژنی جووەکان مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بەڕووی مسوڵمانەکان داخست.
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. کاتێک بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی لە کەناراوەکانی تەقاند، کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی تێدا ئەنجام دەدا.