لوبنان سزای لەسێدارەدان هەڵدەوەشێنێتەوە
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. کاتێک بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
پڕۆژەیاساکە کە بە ١٢٨ دەنگ پشتگیری لێکرا، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە واژۆ دەکرێت و ڕەوانەی سەرۆک کۆماری وڵات جۆزێف عەون دەکرێت.
ئەگەر یاساکە دەربکرێت، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە. باس لەوەش کراوە کە سزای لەسێدارەدان بە سزای هەتاهەتایی دەگۆڕێت.
دەستنیشان کرا کە ئەو پڕۆژەیاسایە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا، بەڵام پەرلەمانتارانی حزب الله دەنگی نەخێریان دا. حکومەتی لوبنان پێشتر پێش دەنگدانەکە ڕایگەیاندبوو کە پشتیوانی لێدەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە بەبیانووی جەژنی جووەکان مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بەڕووی مسوڵمانەکان داخست.
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە شاری زاویەی لیبیا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.
کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی لە کەناراوەکانی تەقاند، کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی تێدا ئەنجام دەدا.