سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ دەربازبوون لە شەڕ لەگەڵ ئێران: بەدیهێنانی ئامانجەکانی ترامپ ئەستەم دەبێت
دان کەین سەرۆکی ئەرکانی ئەمریکا بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ دەربازبوون لە ململانێکان و دەڵێ، پەرەسەندنی زیاتری شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت مەترسی نوێ دروست بکات و گەیشتن بە ئامانجەکانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە تەنیا لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە قورس دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سیئێنئێن، بە پشتبەستن بە ٣ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە، کەین لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئێستای شەڕ لەگەڵ ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا باس کردووە.
دەوترێت کەین لە میانی دیدارەکانی لەگەڵ جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری سیئایئەی و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە و جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبارەی مەترسییەکانی پەرەسەندنی بژاردە سەربازییەکان و سەختی گەیشتن بە ئامانجەکانی جەنگی ترامپ تەنها لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە وروژاندووە.
بەپێی زانیارییەکان لە میانی دانوستانەکاندا، کەین سەرنجی لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دەربازبوون بووە کە ڕێگە بە کەمبوونەوەی گرژییەکان بدات لە هەمان کاتدا پێشکەوتنەکانی بەرەو ئامانجەکانی ئەمریکا نیشان بدات.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ترامپ حەزی لە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران نییە، بەڵام پێی وایە کە هێرشە ئاسمانییەکان تاران ناچار دەبن بە ڕێککەوتنێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە گەمارۆ نوێیەکانی دژی ڕووسیا لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شوێنی نیشتەجێبوونی ئیڤانۆڤکا لە ناوچەی خارکیڤ کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی سەردانەکانی بنەماڵەی هێزە داگیرکەرەکان بۆ زیندانیانی فەلەستینی بەربەستێک لە بەردەم چاودێریکردنی دەرەکی بۆ زیندانەکان دروست دەکات، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی ئەشکەنجەدان، برسێتی و "کوشتنی هێواش".