وەقفی یەتیمەکان هیوایەک لە ئەفغانستان دروست دەکات: قۆناغی دووەمی کۆمەڵگەی یەتیمەکان نزیکە لە تەواوبوون
فیکری قاراویل، سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان، زنجیرەیەک سەردانی بۆ ئەفغانستان ئەنجامدا بۆ پشکنینی قۆناغی دووەمی بەردەوامی دروستکردنی کۆمەڵگەی یەتیمەکان کرد.
وەقفی یەتیمەکان کە هاوکاری منداڵانی یەتیم و ئەوانەی دایک و باوکیان نییە دەکات بەبێ پچڕان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
فیکری قاراویل سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان سەردانی ئەفغانستانی کرد بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی چاودێری کارەکانی وەقفەکە بکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
لە سەردانەکەیدا پشکنینی بەردەوامی دروستکردنی کۆمڵگەی یەتیمەکانی کرد. قاراویل زانیاری لە بەرپرسانی کۆمپانیای بەڵێندەر وەرگرتووە. لە کۆبوونەوەکاندا ڕاگەیەندرا کە شوێنی نیشتەجێبوونی مامۆستاکان کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمدا دروست دەکرێت، هەروەها ئەو کلینیکەی کە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی بۆ ئەو خێزانە پێویستیانە دابین دەکات کە لە دەوروبەری کۆمەڵگەی یەتیمەکان دەژین، بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت و کارەکان وەک پلانی بۆ دانراوە بەردەوامن. کۆمپانیای بەڵێندەر ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت قۆناغی دووەم لە ماوەی نزیکەی سێ مانگدا تەواو بێت.
لە هەلومەرجی تەحەدای ئەفغانستاندا، ئەم پڕۆژەیە کە نەک تەنها هیوایەک بۆ منداڵانی یەتیم بەڵکو بۆ دانیشتوانی ناوچەکەش دەڕەخسێنێت، ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات و مەودای خۆی فراوانتر دەکات. دوابەدوای تەواوبوونی قۆناغی دووەم، قۆناغی سێیەم بریتییە لە دروستکردنی بەشەناوخۆیی و دامەزراوە وەرزشییەکان، قۆناغی چوارەم و کۆتاییش تیشک دەخرێتە سەر دامەزراندنی شوێنی ڕاهێنانی پیشەیی. ئامانج لێی دابینکردنی نەک تەنها ماڵێکی سەلامەتە بۆ منداڵان بەڵکو پەروەردە و پیشە و هیوایەک بۆ داهاتوو.
دوابەدوای پێداچوونەوەی خۆی، سەرۆکی وەقفی یەتیمەکان جەختی لەوە کردەوە کە تەواوکردنی ئەم پڕۆژە خێرخوازییە گەورەیە تەنها بە پشتیوانی خێرخوازان دەکرێت و ئەم بانگەوازەی کرد، "ئەم کۆمپلێکسە تەنها پڕۆژەیەک نییە کە لە بیناکان پێکهاتبێت. لێرەدا داهاتوو و پەروەردە و تەندروستی و هیوای منداڵانی یەتیم دروست دەکرێت. هەموو بەشدارییەک دەبێتە هۆی زەردەخەنەیەک بۆ ڕووخساری منداڵێک و سەرەتای نوێ بۆ ژیانی یەتیمێک. بانگهێشتی هەموو خوشک و برا خێرخوازەکانمان دەکەین بۆ پشتگیریکردنی ئەم کاروانە خێرخوازییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مردن بەهۆی ڤایرۆسی چاندیپورا لە هیندستان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. تا ئێستا ٢٢ منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆلا تینوبو، سەرۆکی نێجیریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە، لانیکەم ٣٠٨ کەس کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە بەرواری جیاوازدا ڕفێندرابوون، ڕزگارکراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی کارۆلینای وڵاتی ئەمریکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.