ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مردن بەهۆی ڤایرۆسی چاندیپورا لە هیندستان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. تا ئێستا ٢٢ منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆلا تینوبو، سەرۆکی نێجیریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە، لانیکەم ٣٠٨ کەس کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە بەرواری جیاوازدا ڕفێندرابوون، ڕزگارکراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی کارۆلینای وڵاتی ئەمریکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
فیکری قاراویل، سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان، زنجیرەیەک سەردانی بۆ ئەفغانستان ئەنجامدا بۆ پشکنینی قۆناغی دووەمی بەردەوامی دروستکردنی کۆمەڵگەی یەتیمەکان کرد.