ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، توانای وەڵامدانەوەی تێپەڕاند
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە قەبارەی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە ١٥ی ئایاردا ڕاگەیەندرا، توانای وەڵامدانەوەی ئێستای تێپەڕاندووە.
ڤاسی مورتی، بەرپرسی پلانی توێژینەوە و پەرەپێدان بە وەکالەت لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) سەرنجی بۆ جددیەتی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا ڕاکێشا.
مۆرتی وتی، "ئەم بڵاوبوونەوەیە توانای وەڵامدانەوەی ئێمەی زاڵ دەکات. ئەمە گەورەترین بڵاوبوونەوەیە کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە." ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، پێویستە گرنگی بەو ناوچانە بدرێت کە لە ئێستادا ڤایرۆسەکە تێیدا بڵاوبووەتەوە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتری تێدایە.
مۆرتی ڕایگەیاند کە پارەی بەپەلە پێویستە بۆ فراوانکردنی تیمە مەیدانییەکان، داوای سەرچاوەی زیاتری بۆ تیمەکانی توێژینەوە و هەروەها توانای چارەسەرکردن کرد.
مۆرتی ڕایگەیاند کە هیچ چارەسەرێکی سەلامەت و ڤاکسین و دەرمانێکی خۆپارێزی سەلمێنراو بۆ ئیبۆلا نییە، بەڵام دەستێوەردانی پێشوەختە دەتوانێت کاریگەر بێت.
ڤایرۆسی ئیبۆلا کە دەبێتە هۆی جۆرێک لە تای خوێنبەربوون، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ بە بڵاوبوونەوەی هاوکات لە شارۆچکەی نزارا لە سوودان و گوندی یامبوکو لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات سەریهەڵدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خۆلی ٧ـەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر کە بە نێوەنگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دەستیپێکرد.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی نەجران لە سعوودیەیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردوونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٠ کەس.