هۆشداری سەبارەت بە تەشەنەسەندنی کارەساتی تەندروستی لە کەرتی غەززە
محەممەد ئەبووعەفەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی، سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە لە سایەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنیدا هۆشداریی دا.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، محەممەد ئەبووعەفەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی، سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە لە سایەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنیدا ڕایگەیاند، "غەززە ڕووبەڕووی کەمیی توندی دەرمان، ئامێر و پێداویستییە پزیشکییەکان و هەروەها خۆراک و ئاوی خواردنەوە بووەتەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان، زیادبوونی ژمارەی قرتێنەرەکان، سەرڕێژبوونی ئاوەڕۆکان و کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاکەوە بووەتە ناوچەیەکی تەواو کارەساتبار."
ئەبووعەفەش زیادی کرد بەرزبوونەوەی توندی پلەکانی گەرما لە ناو خێوەتی ئاوارەکاندا، بووەتە هۆی زیادبوونی نائاسایی نەخۆشییە پێستییەکان و ئاوڵەی مریشک و ژمارەی تووشبووان بەم نەخۆشییانە گەیشتووەتە زیاتر لە ٥ هەزار حاڵەت لە هەفتەیەکدا.
بە وتەی ناوبراو، سیستەمی تەندروستی و چارەسەریی غەززە بەهۆی نەبوونی ناوەندەکانی کەرەنتینە و کەمیی ئیمکانات و ئامێرە پزیشکییە پێویستەکانەوە، توانای بەرگەگرتنی ئەم قەبارە گەورەیەی لە نەخۆشان نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر هەنگارەکان لە کوێت کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و تانکەرێکی سووتەمەنی فڕۆکەی تێدابووە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی دورگەی قەشم، ٣ فڕۆکەی ئێف-٣٥ بەتەواوی تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری ئەمریکی کوشت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا لە پەیوەندیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.