پاکستان: لەگەڵ ئێران و ئەمریکا لە پەیوەندیداین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا لە پەیوەندیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.
تاهیر ئەندەرەبی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە میانەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لە ئیسلام ئاباد باس ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد.
ئەندەرەبی ڕایگەیاند کە ئەوان بە قووڵی نیگەرانن لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان بگرن.
ئەندەرەبی ڕایگەیاند، "پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستان و دیپلۆماسی و وتووێژ بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان دووپاتدەکاتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران و ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن. ئەندەرەبی وتی، "بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات، پێویستە هەموو لایەنەکان زۆرترین خۆگرتنیان هەبێت".
ئەندەرابی ڕایگەیاند کە پاکستان لە ڕاوێژکاری بەردەوامدایە لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و ئاماژەی بەوەشکرد، "دەمانەوێت لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی دانوستانی تەکنیکی".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی نایەوێت شەڕی بەردەوامی ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک درێژە بکێشێت و وتی، "نابێت ئەم ململانێیانە لایەنەکانی دیکە بۆ ناو ململانێکان ڕابکێشن".
ئەندەرەبی درێژەی بە لێدوانەکەی دا و ئەو ئیدیعایانەی کە دەزگایەکی میدیایی ئەڵمانی سەبارەت بە ئاسایشی سەروەت و سامانی ستراتیجی پاکستان بە تایبەتی ئاسایشی ئەتۆمیی پاکستانی ڕەتکردەوە و وتی، "میدیای ئەڵمانیا پێویستە پابەندی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی بێت و خۆیان لە بەرهەمهێنانی سیناریۆی بێ بنەما و نابەرپرسیارانە بەدوور بگرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر هەنگارەکان لە کوێت کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و تانکەرێکی سووتەمەنی فڕۆکەی تێدابووە.
محەممەد ئەبووعەفەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی، سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە لە سایەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنیدا هۆشداریی دا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی دورگەی قەشم، ٣ فڕۆکەی ئێف-٣٥ بەتەواوی تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری ئەمریکی کوشت.