مزگەوتی ئەلموتەقین لە غەززە بۆردومان کرا
مزگەوتەکە لە هێرشی رژێمی داگیرکەردا بە تەواوی وێران بوو. ئەو چادرانەی کە خەڵکی مەدەنی ئاوارە پەنایان تێدا بردبوو، ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج.
مزگەوتی ئەلموتەقین کە دەکەوێتە ناوەندی شاری غەززە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەرەوە ئەنجام درا، بە تەواوی وێران بوو.
لە کاتی بۆردومانەکەدا ڕاستەوخۆ خێمەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی کە پەنایان بردبووە ناو حەوشەی مزگەوتەکە و دەوروبەری کرانە ئامانج.
چڕی هێرشەکە زیانێکی زۆری بە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و باڵەخانەکانی دەوروبەری گەیاندووە و سەدان فەلەستینی جارێکی دیکە بێ ماڵ و حاڵ بوون. بۆردومانی سەهیۆنییەکان کە نۆرمەکانی یاسایی و مرۆیی پشتگوێ دەخات، قەیرانی مرۆیی لە غەززە زیاتر قووڵتر کردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کەشتییەکاندا بەهۆی دزەکردنی غازەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لە کاتی پشکنینی ماڵ و باڵەخانەکاندا ژمارەیەک فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٧.٤ کە لە ١٠ی ئاب وڵاتی کۆلۆمبیای هەژاند تاوەکو ئێستا ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕووسیا و ئۆکراینا جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکانیان ئەنجام دا.