رژێمی سەهیۆنی سەرەڕای ئاگربەست، باشووری لوبنانی کردە ئامانج
سەرەڕای بەردەوامیی ئاگربەست و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، رژێمی سەهیۆنی درێژەی بە هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای نەباتیە لە باشووری لوبنان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنان ئێنئێنئەی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە رژێمی سەهیۆنی بە یەک لە دوای یەک چوار نارنجۆکی بێهۆشکەری خێرا لە سەر شارۆچکەی حەداسە لە ناوچەی نەباتیە فڕێدایە خوارەوە.
جگە لەوەش رژێمی سەهیۆنی بە تەقەی تۆپخانە شارۆچکەی بەیت یاهونی سەر بە شاری نەباتیە کردە ئامانج و لە هەمان کاتدا تەقینەوەکانی لە شارۆچکەی کونین ئەنجام دا.
دەستنیشان کرا زرێپۆشەکانی رژێمی سەهیۆنی بە چەکی دۆشکە لە کەناری ڕێگا و ناوچە دارستانییەکان لە گوندە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای شاری سور تەقەی قورسیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستپێکردووە و زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لە کەنارئاوەکانی ناوەڕاستی کەناری غەززە ٧ ماسیگری فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ناوەندی داتا فەلەستینییەکانی "مەعتی" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ئاماری پێشێلکردنی مافەکانی فەلەستینییەکان لە شاری قودسی داگیرکراو لە ماوەی هەزار ڕۆژی شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.