کۆشکی ئەلیزە ڕایگەیاند کە ماکرۆن لە تەقینەوەکانی دیمەشق بریندار نەبووە
کۆشکی ئەلیزە ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە لە تەقینەوەکان کە لە نزیک ئەو هۆتێلە لە دیمەشق رووی دا کە لە سەردانەکەیدا بۆ سوریا شەوەکەی تێدا بەسەر بردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ، کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (کۆشکی ئەلیزە) ڕایگەیاند، سەردانەکەی ماکرۆن بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ماکرۆن کە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ چەند بازرگانێکی فەرەنسی گەیشتۆتە پایتەختی سوریا، یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی ڕۆژئاوای بۆ سوریا ئەنجام داوە لەدوای گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە دوکەڵیان بینیوە لە نزیک هۆتێلێک لە ناوەڕاستی دیمەشق کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماکرۆن لێیەوە بۆ کۆبوونەوەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێکەوتووە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، یەکێک لە بۆمبەکان لەناو سەبەتەی زبڵدان لە نزیک هۆتێلی فۆڕ سیزن دانراوە، ئەوی دیکەشیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دانراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمبولانسانەی کە ئاگادارکەرەوەیان لێدەدا، بەرەو شوێنەکانی تەقینەوەکە دەڕۆیشتن، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان ئەو شەقامانەیان داخستبوو کە دەچوونە ناوچەکە.
ڕۆژنامەی لۆفیگارو بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ماکرۆن بۆ سوریا دوای هێرشێکی بۆردومانی هەفتەی ڕابردوو لە قاوەخانەیەکی ناوەڕاستی دیمەشق هات کە بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر لە کەنارئاوەکانی ناوەڕاستی کەناری غەززە ٧ ماسیگری فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ناوەندی داتا فەلەستینییەکانی "مەعتی" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ئاماری پێشێلکردنی مافەکانی فەلەستینییەکان لە شاری قودسی داگیرکراو لە ماوەی هەزار ڕۆژی شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی ٢ فەلەستینی شەهید بوون و لانیکەم ١٠ کەسیش بریندار بوون.