لە وڵاتی نێجیریا ٢٥ کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە ویلایەتی کوارا و ئۆگون لە نێجیریا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
پاسێک و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای خێرای ئیلۆرین-جێبا لە ویلایەتی کوارا لە نێجیریا پێکدادادان.
بەڕێوەبەری گشتی سەلامەتی ڕێگاوبانی نیشتمانی نێجیریا لە ویلایەتی کوارا، کەبیرو کازم، ڕایگەیاند، لە رووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
کازم ئاشکرای کرد، باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.
ئۆدونسی ئەفۆلابی، وتەبێژی دەزگای نیشتمانی سەلامەتی ڕێگاوبانی نێجیریا لە ئۆگون ڕایگەیاند، لە رووداوەکەدا لەسەر ڕێگای لاگۆس-ئیبادان لە ویلایەتەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تانکەرێکی هەڵگری غازی سروشتی شل (LNG) کە لە کەنداوی عومان بە کەشتی دەڕۆیشت، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەیاننامەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە نزیکەی بارەگای وەزارەتی گەشتیاری دوو تەقینەوە روویان دا.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان گۆشتی ئەو قوربانییانەی لە جەژنی قورباندا بە وەکاڵەت وەرگرتبوو گەیاندە کەرتی غەززە.