وەقفی یەتیمەکان ئەمانەتی قوربان دەگەیێنێتە غەززە
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان گۆشتی ئەو قوربانییانەی لە جەژنی قورباندا بە وەکاڵەت وەرگرتبوو گەیاندە کەرتی غەززە.
وەقفی یەتیمەکان بە وەکالەتی خێرخوازەکان لە جەژنی قورباندا لە میسڕ قوربانی سەربڕی و گۆشتەکەی وەک قوتو ئامادە کرد بۆ ئەوەی بگوازێتەوە غەززە.
تەواوی چالاکییەکانی فەرمی و وەرگرتنی مۆڵەت گۆشتەکان بۆ دابەشکردنی بە سەر هەژارەکان گواسترایەوە غەززە.
وەقفەکە ڕایگەیاند کە چالاکیی قوربان تەنها سەربڕینی ئاژەڵەکان نییە بەڵکو قوتوکردن، ئامادەکردن، پاراستنی لە شوێنی گونجان، ئامادەکردنی بە شێوەیەکی گونجان بۆ گواستنەوە لە سنوورەکان بەشێکن لەم پرۆسەیە.
هەروەها ئەو فەلەستینیانەی کە ناچار ماون لە میسڕ نیشتەجێ بن و ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان ئەوانیش لەبیر نەکران.
وەقفەکە گۆشتی قوربانی بە شێوەی تازە بە سەر ئەو کەسانە دابەش کرد.
وەقفی یەتیمەکان ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحالن کە لەگەڵ تەواوی کێشە و زەحمەتییەکان توانیانە گۆشتەکە بگێننە غەززە و سوپاسگوزاری خێرخوازەکانیان کرد بەهۆی پشتیوانیان لە وەقفەکە.
وەفقەکە جەختی لەوە کرد کە چالاکییەکانیان بۆ پشتیوانی لە غەززە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە نزیکەی بارەگای وەزارەتی گەشتیاری دوو تەقینەوە روویان دا.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
ئەمڕۆ سی و شەشەمین کۆبوونەوەی لوتکەی سەرانی وڵاتانی ناتۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لە ئەنقەرە دەست پێدەکات.