ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاند
ژمارەی مردووانی ٢ بوومەلەرزە کە لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلایان گرتەوە، گەیشتە ٢ هەزار و ٢٩٥ کەس.
خۆرخی ڕۆدریگێز سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆماری بۆلیڤاریا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزانەی لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلای گرتەوە، گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٢٩٥ کەس.
شەوی ٢٤ی حوزەیران ٢ بوومەلەرزەی گەورە ڤەنزوێلایان گرتەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ پلە و نزیکەی ٤٠ چرکە لەیەکتر جیابوونەوە رووی دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، لێدوانە باسکراوەکانی لایەن دامەزراوەی ناسراو بە "ئەنجوومەنی ئاشتی لە کەرتی غەززە" و هەروەها هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئۆنروا" بە توندی سەرکۆنە کرد.
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بارهەڵگرێک کە لەلایەن شۆفێرێکی گەنجەوە لێخوڕیبوو، ٨ قەشەی بودایی کوشت و ١٣ دەروێشی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتێرێکی ئەمریکی لە دەریای عەرەبیدا سەربازێک بێ سەروشوێن بوو. هیچ بەڵگەیەک نەبووە کە ئەو رووداوە دەرئەنجامی هێرشێکی دوژمنکارانە بووە.