لە تایلەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرێک بەسەر قەشەکانی بوداییدا ڕۆیشت: ٨ کەس کوژران
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بارهەڵگرێک کە لەلایەن شۆفێرێکی گەنجەوە لێخوڕیبوو، ٨ قەشەی بودایی کوشت و ١٣ دەروێشی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، بارهەڵگرێک خۆی بە کۆمەڵێک قەشەدا کێشاوە کە نزیکەی ٣٠ قەشە پێکهاتبوون، کە لە گەشتێکی پیادەدا بوون بۆ پەرستگایەک لە پارێزگای موکدەهان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ قەشەی بودا گیانیان لەدەستداوە و ١٣ قەشە بریندار بوون. پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە منداڵێکە و بەبێ مۆڵەت بارهەڵگری دایک و باوکی بردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتێرێکی ئەمریکی لە دەریای عەرەبیدا سەربازێک بێ سەروشوێن بوو. هیچ بەڵگەیەک نەبووە کە ئەو رووداوە دەرئەنجامی هێرشێکی دوژمنکارانە بووە.
بەناو پەرلەمانی رژێمی داگیرکەر لە خوێندنەوەی یەکەمدا ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد کە بانگی نوێژ لە مزگەوتەکانی قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ قەدەغە دەکات.