بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ ئەفغانستان دەهەژێنێت
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
لە شارۆچکەی جورمی پارێزگای بەدەخشان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
دەستنیشان کرا، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢١٦.٧ کیلۆمەتر رووی داوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی و ماددی تۆماڕ نەکراوە و چالاکییەکان بۆ ئەگەری زیانێک لە ناوچەکە بەردەوامە.
پارێزگای بەدەخشان ناوچەیەکی شاخاوییە و لە ناوچەکە زۆر جار بوومەلەرزە رووی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، لێدوانە باسکراوەکانی لایەن دامەزراوەی ناسراو بە "ئەنجوومەنی ئاشتی لە کەرتی غەززە" و هەروەها هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئۆنروا" بە توندی سەرکۆنە کرد.
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بارهەڵگرێک کە لەلایەن شۆفێرێکی گەنجەوە لێخوڕیبوو، ٨ قەشەی بودایی کوشت و ١٣ دەروێشی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتێرێکی ئەمریکی لە دەریای عەرەبیدا سەربازێک بێ سەروشوێن بوو. هیچ بەڵگەیەک نەبووە کە ئەو رووداوە دەرئەنجامی هێرشێکی دوژمنکارانە بووە.