گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان لەسەر پەیمانی ئاوی سیند
پاکستان هۆشداری دا لەوەی هەر هەوڵێکی هیندستان بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی ئاو، بەپێی پەیماننامەی ئاوەکانی سیند سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و کردەوەیەک دەبێت کە لێکەوتەی زۆر جددی دەبێت.
تاهیر حوسێن ئەندرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی ئاو بەپێی پەیماننامەی ئاوەکانی سیند "کردەوەیەکی زۆر نابەرپرسانە" دەبێت و هەڕەشە لە ئاشتی لە باشووری ئاسیا و دەرەوەی ئاسیا دەکات.
ئەندرابی ئاماژەی بەوەدا کە ماف و بەرژەوەندییەکانی پاکستان سەبارەت بە سەرچاوە ئاوییەکان کراوە نین بۆ گفتوگۆ و وتی، "ئێمە بەبڕیارانە بەرگری لەم مافانە دەکەین لە ڕێگەی هەموو ڕێوشوێنێکی دیپلۆماسی، یاسایی، سیاسی، ئابووری و دیکە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان."
ئەندرابی هۆشداریدا لەوەی هەر هەوڵێک بۆ "بە ئەنقەست بڕینی ئاوی ژیانی" بۆ پاکستان "بە کارێک دادەنرێت کە لێکەوتەی زۆر جددی و دوور مەودای هەیە".
وەزیری ئاوی هیندستان سی ئاڕ پاتیل ڕایگەیاند کە هیندستان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە "یەک دڵۆپ ئاو" لە ساڵانی داهاتوودا نەڕژێتە ناو پاکستان.
بەپێی "پەیماننامەی ئاوی سیند" کە لە ساڵی ١٩٦٠ واژۆ کراوە، هیندستان مافی بەکارهێنانی ئاوی ڕووبارەکانی سوتلێج، بیاس و ڕاڤی هەیە، لە کاتێکدا پاکستان هەمان مافی بەکارهێنانی ئاوی ڕووبارەکانی سیند، چێلوم و چناب هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی هیندستان ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە دیاربەکر، لە شوێنی بیناسازی ناوچەی پیشەسازی قەرەژداغ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بلۆکێکی کۆنکرێت لە کاتی کۆکردنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراودا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و کرێکارێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی گەلی ئێران بەهێزترین پشتیوانی هێزە چەکدارەکانە.
سوپای داگیرکەر فەرمانی چۆڵکردنی ٢٠ شارۆچکەی باشووری لوبنانی دەرکرد و هەڕەشەی هێرشی کرد. ئەم هەڕەشەیە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ئێستادا لە نێوان لایەنەکاندا کاری پێدەکرێت، هاتە ئاراوە.