میدیای داگیرکەران: کۆبوونەوەی ترامپ و نەتانیاهۆ بەهۆی ناکۆکییەوە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا دادەخرێت
ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهارۆنۆت، دەزگای ڕاگەیاندنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، بڵاوی کردەوە کە کۆشکی سپی بڕیاری داوە کۆبوونەوەی نێوان دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر جیاواز لە کۆبوونەوەکانی دیکە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامە داگیرکەرەکانەوە، هۆکاری ئەگەری ئەوەی ترامپ ئەمەی دەوێت، بۆ ئەوەیە کە ناکۆکییەکانی نێوان خۆی و نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا نەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکە بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لەلایەن کۆشکی سپییەوە دراوە، بە پێچەوانەی زۆربەی کۆبوونەوەکانی پێشووی نێوان هەردوو سەرکردە".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەتانیاهۆ لە سەردانەکەیدا شاندێکی تاڕادەیەک کەم لەگەڵیدا دەبێت، کە بڕیارە ئەمڕۆ دەستپێبکات. شاندەکە پێکدێت لە سکرتێری سەربازییەکەی، مەیجر جەنەڕاڵ ڕۆمان گۆفمان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت، جیل ڕیش.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی داگیرکەر ڕایگەیاندووە کە "فشاری توندی وڵاتانی عەرەبی هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ لەگەڵ ئێران، هەروەها دەستێوەردانی توندی نوێنەرانی ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر؛ ئەم پێکەوەگرتنە نەتانیاهۆ نیگەران دەکات".
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ئیسرائیلییەکان نیگەرانن لەوەی ترامپ لەگەڵ ئێراندا ڕێککەوتنێکی ناسک بگات؛ واتە ڕێککەوتنێک کە تەنها بە مەلەفی ئەتۆمی سنووردار بێت و هیچ پشکنینێکی ڕاستەقینەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەخۆ نەگرێت."
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی پلە باڵای رژێمی داگیرکەرەوە نووسیویەتی، "ترسمان هەیە ئەمە ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی ئێمەدا نەبێت، ئەمانە تەنها دانوستانەکانی نێوان ویتکۆف و کوشنەر و ئێرانییەکان نین؛ تورکەکانیش بەشدارن، جگە لەوەش قەتەر و سعودیە و میسریش بەشێکن لە پرۆسەکە. زۆر لایەن هەن کە کاریگەرییان لەسەر ترامپ هەیە، ئێمە نیگەرانین لەوەی کە ئەمە ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا نەبێت، ئەمەش لە ڕادەبەدەر جێگەی نیگەرانییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ پاسێک کەوتە ناو ڕووبارێک و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٦٦ کەس.
شایەتحاڵی مەیدانی و ڕاپۆرتە فەرمییەکان بەڵگەیان لەسەر ئەوە بەڵگە کردووە کە تەرمی زیاتر لە ٢ هەزار و ٨٤٢ شەهید لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە لەناوچووە و کاریگەری گەرمی و بۆشایی وێرانکەری دروستکردووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە نزیکەی لەسەدا ٢٥ی ئەو سەرنشینانەی کە چاوەڕوان دەکرا لە نێوان ٢-٩ی شوباتی ٢٠٢٦ لە دەروازەی سنووری رەفحەوە بپەڕنەوە، توانیویانە بپەڕن.